ــا بـهکـهی دڵ
ههر له زینـدانی جهفـا بکـرێتهوه
ئەم شەو بیری کەسێک ئەکەم
لە خۆم زیاتر، خۆشم ئەوێ
بە دایم لە خهیاڵمایه
لە بیرم ناچێ ھیچ شەوێ
ئەم شەو بیری، کەسێک ئەکەم
دڵ و ڕۆح و گیانی منە
کەی بێ ڕۆژێک بتبینمەوە
تەنیا ئەو قیبلەگای منە
ئەم شەو بیری کەسێک ئەکەم
کەس ناتوانێ وەسفی بکا
وەک حۆرییە وەک پەرییە
دڵم بەس داوای ئەو ئەکا
ئازیزەکەم ئەیڵێمەوە
لە دونیا بەس تۆم ئەوێ
بروا بکا، سوێند بە خوا
لە خۆم زیاتر
تۆم خۆش ئەوێ.
ئیسماعیل محهممهد