앙꼬코인

Search
Close this search box.

مەرۆ

‍ (مه‌ڕۆ)

سوره‌ گوڵ‌ نێو دڵە‌کـــەم‌ پڒ غە‌م و شەیدایە، مەڕۆ
زۆر بەرینه‌ خە‌فەتم‌ هـــــەر وەکوو دە‌ریایه‌، مەڕۆ

شێتـــــــم و دەربەدەرم ،‌ مــــن وەڕەز و دێوانەم
به‌رهه‌می‌ ئه‌و سە‌فـه‌رەت، ماته‌مە‌ غەوغایه‌، مه‌ڕۆ

خۆت ئە‌زانی‌ نیه کـــه‌س‌ چارەیی‌ چـارم‌ بێ‌ گوڵم
رۆژی‌ من ئێسته، له‌ ژێر ماتــــە‌م و تەم دایه، مه‌ڕۆ

مه یلی‌ تۆ ئاوری خستـــــــــۆته دڵــی سـەر شێتم
بۆیه پڕ گـــــــــرفەیه، وە‌ک‌ ئاگـــر و گڕ وایە، مه‌ڕۆ

من‌‌ لە سوێت وه‌خته‌ دڵم، لەت‌ لەت و سەد‌پارە ببێ
نەفەست‌ بۆ منـــــــــــــی‌ دێوانه مەسیحایه، مە‌ڕۆ

بەسه ئه‌و ڕێگــــــــەیه مه‌بڕه‌ گوڵی بێ وێنە وەره
تۆ ده‌ڕۆی بۆیه، دڵـــم وا دژی ڕێگــــــــــایه‌، مەڕۆ

وه‌ختێ‌ ساتێکی‌ بە ساڵێکە ‌کــه‌ لێم دوور دەکە‌وی
مردنه چارەیی ئەو شاعیـــــــــــــرە ڕیسوایه‌، مەڕۆ

بێ‌ سنووره‌ غــــه‌می‌ من‌ کاتێ ده‌چـی‌ بۆ سە‌فه‌رێ
ژینــــــی‌ (سووتاو)ی‌ ئه‌وینت‌ لە دەسی دایە، ‌مە‌ڕۆ

#سووتاو

+6

로그인 하시고
하트를 보내세용

AD

Log in, leave a comment and earn ANKO
로그인해서 댓글 달고 ANKO 버세요.

Subscribe
Notify of
0 💬
Inline Feedbacks
View all comments

🪂 폴리곤 에어드랍 이벤트

2024-04-17

ANKO 거래 촉진을 위한 폴리곤 에어드랍 이벤트.